دوکتۆر ئیسماییل مەحموودی
رۆژانه له فه‌زای گشتی (Public Sphere) و به‌تایبه‌تی له راگه‌یاندنه‌كاندا، چه‌ندین ده‌سته‌واژه و چه‌مكی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن، ڕه‌خنه، دیمۆكراسی، ده‌سه‌ڵات، ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه له سه‌ر زاری خه‌ڵكی ئاسایی، خوێنده‌واران و قه‌ڵه‌می رۆشنبیران و سیاسه‌توانان و رۆژنامه‌وانان ده‌بیسین و د‌ه‌خوێنینه‌وه و شایه‌تی كایه و به‌كارهێنانی سه‌یر و جۆراوجۆری ئه‌م چه‌مكانه‌ین و هه‌ر توێژێ له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به پێی ویست و حه‌ز و ئاواتی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت و كایه و مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كات و ده‌رەنجام نازانین مه‌به‌ست له‌م چه‌مكانه چییه و كام توێژ و ده‌سته، ڕاست و كام توێژ هه‌ڵه ده‌كات و ئه‌م چه‌مكانه بۆ ئه‌وەنده هه‌ڵگری ڕاوبۆچوونی جیاوازهن و به واتایه‌ك بۆ ئه‌وەنده تووشی ئاڵۆزی هاتوون.
بوونی ئه‌م چه‌مكانه له گوتاری سیاسی و فه‌زای گشتیی كۆمه‌ڵگای كوردیدا له لایه‌كه‌وه ڕه‌نگه پیشانده‌ری بایه‌خی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌م چه‌مكانه و به‌گشتی ئه‌و چه‌مكانه‌ی بێت كه‌وا پەیوەستن به گوتاری پێشكه‌وتن و تازه‌گه‌ری و ڕه‌وتی دیمۆكراسی خوازی و لێره‌وه ده‌كرێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی پیرۆز، خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین و بایه‌خی پێ بده‌ین. به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه به هۆی دیارده‌ی به‌ئاڵۆزكردنی ئه‌م چه‌مكانەوە، پێده‌چێت ئه‌م ڕه‌وته ده‌رەنجامێكی سه‌لبی و تێكده‌رانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تووشی كێشه و قه‌یرانی جیدی بكات.
گرنگی نه‌دان به پێناسه‌كردن و شرۆڤه‌ی زانستی و وه‌رگێڕانی ده‌ق و سه‌رچا‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م چه‌مكانه و هه‌روه‌ها ئاخێزگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیان، بووەته هۆی ئاڵووزیی ئه‌م چه‌مكانه و به‌كارهێنانی جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ‌به‌یه‌ك و تێگه‌یشتنی سه‌قه‌ت و به‌رژه‌وندی خوازانه‌ی ئه‌م چه‌مكانه و دیاره له ده‌رنجامدا فه‌زای گشتی و گوتاری سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و ئاراسته‌یه له یه‌ك تێنگه‌یشتن و ئاڵۆزی و شڵه‌ژان و به‌گشتی ئاژوكاژ[1] بردووه.
ئه‌م چه‌مك و ده‌سته‌واژانه جیا له‌وه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له كۆمه‌ڵگای كوردی و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان نییه و خاڵی گرنگتری ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ها كه ئاماژه‌مان پێدا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به شێوه‌یه‌كی زانستی و قووڵ له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكانه ڕووبه‌ڕوو نه‌بووەته‌وه و به واتایه‌ك ناوه‌نده ئاكادیمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌وانه زانستگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها گوتاری ڕۆشنبیریی كوردی له باتیی پێناسه‌كردن و ناساندن و شرۆڤه‌ی ئه‌م چه‌مكانه و ڕوونكردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی ڕووكەشانه كه‌وتوونه‌ته مامه‌ڵه و كایه له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكانه كه به‌گشتی هه‌ست ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك پەیوه‌ست كراون به توندوتیژی و لێره‌دا به‌خێرایی ده‌ڕوانینه مانای باوی ئه‌م چه‌مكانه له گوتاری سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستاندا.
ڕه‌خنه:
له گوتاری سیاسی و ته‌نانه‌ت گوتاری ڕۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا‌ی كوردەواریدا، ڕه‌خنه واته ڕه‌فزكردن، واته سڕینه‌وه، واته هه‌موو شتێ به خراپ و ناڕوونی ته‌عبیر و تماشاكردن، واته به چاویلكه‌ی ڕه‌شه‌وه سەیری سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كردن، جار جاریش واته جنێودان به زه‌وی و ئاسمان و به‌گشتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و شتەی وا پێی ده‌گوترێ ده‌سه‌ڵات، ڕه‌خنه واته باسكردن له گه‌نده‌ڵی و حیساباتی بێبنه‌ما و ده‌نگۆی ڕاست و ناڕاست سه‌باره‌ت به ئه‌وه شتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پاره‌وه بێت. به‌گشتی ڕه‌وتی ڕه‌خنه له كۆمه‌ڵگای كوردی له باتیی باش پێناسه كردن و هه‌ڵسانگاندن و قه‌زاوەتی بێلایەنانه به مه‌به‌ستی چاكسازی و پیاچوونه‌وه و ساغكردنه‌وه به‌ره‌و مانای تێكدان و ڕه‌فزكردن و سڕینه‌وه ده‌ڕوات كه ده‌رەنجام ڕه‌خنه هاوتا ده‌بێت له گه‌ڵ چه‌شنێك له توندوتیژی و تێكده‌ری و ڕه‌شبینی.
دیمۆكراسی:
واته ئه‌و تاقم و ده‌سته‌ی كه‌وا پێی ده‌وترێ زۆرینه و له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن یان هێزی عه‌سكه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و بۆی هه‌یه زۆربه‌ی شته‌كان بۆ خۆی و به‌رژه‌وەندیی خۆی قۆرغ بكات. دیمۆكراسی لای ئێمه واته دروستكردنی چه‌ندین شه‌قام و بینا و گوندی ڕۆژئاوایی و گڵۆپ باران كردن و هێنانی چه‌ندین شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی بیانی وه‌ك هۆتێل و مۆڵ و پركردنی شه‌قام له ڕۆژنامه و گۆڤار و پر بوونی كوردەواری له توێژێكی به ناو ڕۆژنامه‌نووس… پیشاندان و بانگه‌شه‌ی دیمۆكراسی و كولتووری دیمۆكراسی و سەپاندنی وانه‌كانی دیمۆكراسی به‌م ئاراسته‌یه، بێجگه له ئاڵۆزكردنی ئه‌م چه‌مكه و زیادكردنی نایه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و گرنگتر له هه‌مووی دژایه‌تی حكوومه‌ت و خه‌ڵك، هیچ ده‌سكه‌وت و ده‌رەنجامێكی به‌دواوه نییه.
جیا له‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه هه‌روه‌ها کە ئاماژه‌مان پێدا پێویستی به باس و شرۆڤه و روونكردنه‌وه‌ی زانستی هه‌یه، ره‌نگه بتوانین بڵێین بۆ لادان له تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له دیمۆكراسی، یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه كه دیمۆكراسی واته پاراستنی مافی كه‌مایه‌تی، نه‌ك قۆرغكردنی هه‌موو شتێ بۆ زۆرینه.
ده‌سه‌ڵات:
ده‌سه‌ڵات له گوتاری ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کۆمەڵگەی کوردی واته ئه‌و بوونه‌وه‌ره دیار و نادیاره كه‌وا به‌رده‌وام مرۆڤی كورد ئه‌چه‌وسێنێته‌وه و به‌رده‌وام خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی و كاری خراپه. ده‌سه‌ڵات واته ئه‌و شته زۆر سه‌یر و عه‌جایه‌به كه پێویسته خۆمانی لێ لادەین و بێزی لێ بكه‌ینەوە و ئه‌گه‌ریش هه‌ر كه‌س باسی بكات یان گه‌نده‌ڵه و یان فاشیسته و پیاوكوژه و به‌گشتی ده‌سه‌ڵات واته كوشتن، خراپكرد‌ن، و گه‌نده‌ڵی و تۆقاندن و دژەخه‌ڵك بوون.
ئاڵۆزیی ئه‌م چه‌مكه بێگومان كۆمه‌ڵگای كوردی تووشی قه‌یرانی سه‌ره‌كی و دووركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له حكوومه‌تی كوردی كردووه‌ته‌وه و به شێوەیەک كه ده‌توانین دان به‌م ڕاستییەدا بنێین كه‌وا له كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سۆز بۆ نیشتمان و خاك و هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه‌مبوونەته‌وه و پێده‌چێت ئه‌م گوتاره ده‌رەنجام كۆمه‌ڵگای كوردی تووشی توندوتیژی و دابڕان بكات و خه‌ڵكانێ سه‌ر هه‌ڵبدەن کە به بیانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات شه‌رعییه‌ت به هه‌موو كارێكی تێكده‌رانه بدەن.
ده‌سه‌ڵات مانای قووڵ و فه‌لسه‌فی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و پێویستی به ڕوونكردنه‌وه و شرۆڤه‌كردنه‌وه هه‌یه كه به‌داخه‌وه ناوه‌ندە ئاكادیمییه‌كانی هه‌ریم خۆیان له‌م بابه‌ته شاردووه‌ته‌وه و ڕۆشنبیرانیش له باتی باسی زانستی و ڕوونكه‌ره‌وانه له‌مێژه بۆ ناشیرینكردن و ئاڵۆزكردنی ئه‌م چه‌مكه كار ده‌كه‌ن. دیاره ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردی وه‌ك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌گشتی لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی خراپ و دزێو و ناشیرین و بگره زۆر خراپیشی هه‌یه، به‌ڵام ناكرێت له ڕه‌هه‌ند و لایه‌نه‌كانی باش و ئیجابیش نكۆڵی بكه‌ین. بۆیه پێویسته ناوه‌نده ئاكادیمییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك ئه‌ركی نیشتمانی و زانستی به شێوه‌ی زانستی و له پانتایه‌كی به‌رفراواندا بكه‌ونه باسی زانستی چه‌مكی و ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و ڕۆشنبیرانیش ڕه‌خنه‌یان به‌ره‌وه ئاراسته‌ی چاكسازی بێت نه‌ك ڕه‌فز و سڕێنه‌وه و جنێودان و به مێرده‌زمه‌كردنی ده‌سه‌ڵات.
ڕۆشنبیر:
ئه‌و بوونه‌وه‌ریه كه پێویسته به‌رده‌وام باسی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی بكات و جار جاریش شێعر و ڕۆمان بنووسێ و بڕێك جاریش له میدیا و ڕۆژنامه‌كاندا ده‌ربكه‌وێت و باسی ده‌سه‌ڵات بكات و به‌ڵام قه‌ت نابێت باسی یه‌ك شتی چاكی ده‌سه‌ڵات بكات، له كه‌شوهه‌وای سیاسی و رۆشنبیریی كوردستاندا ناسنامه‌ی ڕۆشنبیر گرێدراوه به ڕه‌فزكردنی ده‌سه‌ڵات و به واتایه‌ك ڕه‌فز و خۆلادان له ده‌سه‌ڵات .
ئاست و پێگه‌ی گوتاری ڕۆشنبیری كوردی له باتیی لێکۆڵێنەوە، بیركردنه‌وه، گومان كردنه‌وه، تیۆردانان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی بیر و خەیاڵی خوی، به‌گشتی دابه‌زیوه بۆ باسكردن و ڕه‌فزكردنی ده‌سه‌ڵات و جاروباریش هه‌ڵوێستگرتن له ئاست دیارده‌یه‌كی دزێوی وه‌ك تیرۆر .[2]
ڕۆژنامه:
ڕۆژنامه واته گۆڕه‌پانی ستایشی ده‌سه‌ڵات یان ڕه‌فزكردنی ده‌سه‌ڵات. له گوتاری کوردی بوونی ژماره‌ی زۆرتری ڕۆژنامەنووس له ڕۆژنامه‌خوێن، مه‌سه‌له خۆ به ده‌رخستن، گرنگی به پڕكردنه‌وەی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان، دووركه‌وتنه له ئه‌ركی سه‌ره‌كیی كاری ڕۆژنامه‌وانی، واته ئه‌و شتەی كه‌وا له ڕۆژئاوا پێی ئەوترێت: (press) یان گوشار، ڕه‌نگه لە دیارترین خه‌ساره‌كانی كاروباری رۆژنامه‌نووسی بێت له هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌لام خاڵی گرنتر ئه‌وه‌یه كه ئێسته له هه‌رێمی كوردستان و له گوتاری سیاسیی كوردستاندا، ڕۆژنامه وه‌ك دوو ساحه‌ی كایه، ته‌عبیری لێوه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م جێگه‌ی ستایش و لاواندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته و دووهه‌م جێگه‌ی ڕه‌فز و كوتانه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. لێره‌وه چه‌مكی ڕۆژنامه‌ش وێڕای پێشینه‌ی شایانی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، هه‌نووكه تووشی ئاڵۆزی و قه‌یران هاتووه و له باتی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی گفتوگۆ و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی فه‌زای گشتی (Public Sphere)، خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌وه نائارامی و ئاڵۆزی و ئاژوكاژ ده‌بات و به واتایه‌ك خه‌ریكی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی (reproduction) ڕق و بوغز و دووبه‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كین.
ئه‌م به‌رداشت و تێگه‌یشتنه له‌م چه‌مكانه و چه‌مكانی هاوتای ئه‌مانه له گوتاری سیاسیی كوردی ئه‌كرێت وه‌ك ئاڵۆزیی چه‌مك ته‌عبیری لێوه بكرێت و بۆ لابردنی ئه‌م ئاڵۆزییه پێویسته پێش هه‌موو شتێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له خراپتر كردنی فه‌زای گشتی و سیاسیی گوتاری سیاسیی کوردی بكرێت، ئه‌م گوتاره به‌گشتی بگۆڕدرێت و به‌ره‌و ئاراسته‌ی زانستی كاریان بۆ بكرێت، تا جێگه و پێگه و مانای سه‌ره‌كیی خۆیان په‌یدا بكه‌نه‌وه و چیتر نه‌بنه هۆی ئاڵۆزی و شێواند‌نی فه‌زای ڕۆشنبیری و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناوه‌نده زانستییه‌كانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانی كۆمەڵگەی کوردییە.
[1] لە کوردی هەورای بە مانای قەیران
[1] ئه‌م نووسراوه باس له گوتاری(discourse) رۆشنبیریی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان بەگشتی ده‌كات و ئه‌م ڕستانه به مانای چاوڵێداخستن له به‌رهه‌م و هه‌ڵوێستی شیاوی ڕۆشنبیرانی ئه‌مڕۆی كوردستان نییه، به‌ڵكوو له ڕوانگه‌ی دیسكۆرسه‌وه باس له فه‌زای گشتیی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستانه.









ثبت دیدگاه