پ
پ

 

(بەشی چوارەم)

مامۆستا ئەحمەد موسەنەفی

 

پیتی ((ش))

شوان تا دانیشێ ڕانی دوور ئەکەوێتەوە

شوانی دز لە گورگ خراپترە

شەمشەمەکوێرە، دوژمنی ڕووناکییە

شەڕ هی سەگە، نەک هی پیاو

شێر برسیی نەبێ، نێچیر ناگرێ

شێر بمخوات و ڕێوی نەمبەزێنێ

شێر بە تۆپیویش سامناکە

شێر پشتیوانی ڕێوی بێ، پڵنگ بە هیچ نازانێ

شێر پەنای هانی ڕاوی مەکە

شێر دیلە و ڕێوی ئازادە

شێر ئەچێتەوە بێشەی خۆی

شێر لێکەوت، ڕێوی چاوی دەردێنێ

شێر مردنی باشە، هەتا ڕێوی فەرمانی پیادا بدات

شێر و ڕێوی زۆری بۆ هێنایەوە

شێر پاشخوانی ڕێوی ناخوات

شێر تاکە

شێر گوێ بە قەڵەوی و لەڕی نادات

شێر لە دەنگی شێر ئەترسێ

شێرت ئەسیر کرد، زنجیری ئەوێ

شێری گۆج، لە ڕێویی ساق چاکترە

شێری لە قوڕا بەگیر هێناوە

شێری ماڵ و ڕێویی دەرۆ

شێری ناو قەفەس، ڕێوی پێستی ئەکەنێ

شێری یا ڕێوی؟

شێر لە تەغارێ ئاسک ناترسێ

شێری ڕۆژی تەنگانەیە

 

پیتەکانی ((ع)) و ((غ)) و ((ف))

عومرێکە شوانە گورگ ناناسێ

عەرزەکەی ڕەقە خەتای گا ئەگرن

عەیبی بزن دایمە دیارە

فێڵوتەڵەکە وا لە ژێرسەر گای پیرا

فێڵی پیرەژن، ڕێوی کردە کون

فیسقە وتی بازێکم برد، سێ مەن و نیو گۆشتم کەم کرد

فیسقە کەوتووەتە ژێر بار، وشتر چووەتە سەر چنار

فیل نەبوایە، گامێش بۆ زلی خەڵات ئەکرا

فیل و مشک بەپێی قەوارەیان بەچکەیان ئەبێ

فیلی مل قەوی، ئاوەزی نەوی

 

پیتی((ق))

قاز تا قەڵەو بێ، قنگی بچووکە

قاڵاو بەخۆڕایی پشتی گامێش نادۆزێ

قاڵاو چی کرد تا قشقەڕە بیکات

قرپۆک لە ئاوا دەم ناکاتەوە

قرپۆک بە قڕە زل نابێت

قرپۆکمان لێ بووە بە بولبول

قرژانگ بە دوو سەر لە ڕێ ئەڕوات

قشقەڕە و قاڵاو میوانی گورگن

قومێ ئاو بۆ مێروولە، تۆفانە

قڕەی قەل بۆ هەنجیرە

قۆلانچە و پشقەڵ چاک بوون تێکەڵ

قۆڕەی هیچ نایە لە ماڵی، قۆڕەی سەگ نەبێ

قەل باش بوایە مردارۆبووی نەئەخوارد

قەل بە قەل ئەڵێ ڕووت ڕەش

قەل بەخێو کەی، قڕە قڕ بەشتە

قەل فڕی، قشقەڕە لە جێی نیشت

قەل و داڵ دەسەنەخۆری گورگن

قەلی لەدەس چوو، قازیشیان پێ نەدا

قشقەڕە لاسایی کەوی کردەوە، ڕۆشتنەکەی خۆی لە بیر چووەوە

 

پیتی ((ک))

کاتێ دنیا کەوتە گەڕ، گورگ هەر گورگە و مەڕ هەر مەڕ

کاروان بە وەڕینی سەگ، ناوەستێ

کاروان چووە، سەگ خەوتووە

کاژەلە و بەرخ، ئەچنەوە سەر دایکیان

کاڵەک شیرین بێ، چەقەڵ ئەیخوا

کتک کەتنی کرد، دەرخۆنەی لابرد

کتک و مشک، بوون بە دەستەخوشک

کتک، ختووکەی شێر ئەدات

کتکەبۆر بڕوا و کوڵکی، خوا ئەمێنێ و موڵکی

کتکەبۆرە بسرەوێ، ئێمەیش پەکمان ناکەوێ

کلکی سەگ، بە زۆر ڕاست نابێتەوە

کلکی کەڵەشێر وابەدەرۆ

کلکی لە سەگ کەمترە

کلکی وشتر، هەر ئەگاتە عەرز

کوتەک فیل ڕام ئەکا

کولە گیا ئەخوا، عایلەمەن کولە

کوندەبوو، باش بوایە ڕاویان ئەکرد

کوڕت بێ کوڕت ئەمرێ، مەڕت بێ مەڕت ئەمرێ

کوڕی سەگێکە، گورگ چاری ناکا

کوڕی گەرەکە ئەم زەنگە کاتە ملی شێر

کەروێشک جۆرێ لە خوا ئەپاڕێتەوە، تانجی جۆرێکی تر

کەروێشک لە سەحرا، ماسی لە بەحرا نافرۆشیە

کەروێشک چەنێ ئەخەوێ، ئەونەیش ڕائەکا

کەم بژی، کەڵ بژی

کەو بکە بە کەباب، سوێسکە بۆ سەدەقەی باب

کەو بەرانبەر کەو ئەخوێنێ

کەڵەشێر برسی و خەرمان ئاوبردوو

کەڵەشێر بە شەوا ئەبێتە تاووس

کەڵەشێر هەر لە سەر بارە

کەڵەشێر لە وەختی خۆیا دێتە دەرەوە

کەڵەشێریش نەبێ، خوا هەر ڕۆژ ئەکاتەوە

کەڵەشێر ناوەخت بخوێنێ، سەری ئەبڕن

کیسەڵ بگریتە باوەش، ئاخری گمیزت پیا ئەکا

کیسەڵ بە جامۆڵەی کەروێشک ئاو ناخواتەوە

کیسەڵ بازی کوا؟ تا گازی ببێ

کیسەڵ بی برای بچووک نەبی

کێچ ئەتانگەزێ، ئەسپێ ئەکوژن

کێچ کراوەتە کەوڵی

 

ئەم وتارە لە ژمارەی ۲۰ی مانگنامەی چیا چاپ کراوە.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.