پ
پ

ئەحمەد موسەنەفی

پیتی ((ک))
کەری بەقاڵ، ناکەوێتە چاڵ
کەری تۆپیو، باری لێ نانێن
کەری تینوو، فیکەی ناوێ
کەری چاک، پاش هاتنەوەی کاروان، هەر ئەسەڕێنێ
کەری چالاک و ڕێگەی پاک
کەری خۆت لەگەڵ ئەسپی خەڵکی غار مەدە
کەری خۆی لە پرد پەڕاندەوە
کەری دوو دیناری، کۆپانی سەد دیناری
کەری دێز حەز ئەکا ملی بشکێ، بەو شەرتەی خاوەنەکەی زەرەر بکا
کەری دەروێش شەرم ناکا
کەر کە برا بۆ زەماوەن، یان ئاوکێشە یان بارکێشە
کەری فرە شەریک، گورگ ئەیخوا
کەری قازی، بە کا ناڕازی
کەری کوڵ، کلکی ئەوێ بەدڵ
کەری کۆن و هەوساری نۆ، سەڕەسەڕە لەدەوری جۆ
کەری کوێ تۆپیوە
کەری ماندوو، ماتڵ ”هۆش”ە
کەری ناو جۆگەلە، لە هەردوولا ئەخوا
کەری ناو گاگەلیش پۆزەسپییە
کەر بتۆپێ، شایی سەگە
کەرێ بدرێ بە کەرێ، سنان لە بندەستی دەرێ
کەر ئەڵێ بارم کەن لە مس، بارم مەکەن لە…
کەرێ بە پارەی دزی بسنرێت، گورگ ئەیخوا
کەرێ تێری خوارد لە جۆ، لەقە فڕک ئەدا بۆ تۆ
کەر کە لەدەس من دەرچوو، با گورگ بیخوا
کەرێک تۆپی، کەرێکی تر بارهەڵگرە
کەرە لەکوێ کەوتووە، کونە لە کوێ دڕاوە
کەرە و پێستی کەڵی لەبەرە
کەرەکوڵی خۆم ئەناسم
کەرەکە مەمرە بەهارە، چووزەی کەما دیارە
کەرەکە مەمرە تا بەهار، کۆپان ئەسێنم لە شار
کەرەکەم ها بە بارۆ، کوڕەکەم بۆ کە بە مەلا

کەس ناڵێ کەرت بە چەن

لە ژمارەی 22ی مانگناەی چیا چاپ کراوە

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.