رۆڵه‌کانی نیشتمان به‌رده‌وام و به درێژایی مێژوو پارێزه‌ری خاک و ئاو و سروشتی کوردستان بوون و له‌م پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێکیان داوه و خوێنی پیرۆزی خۆیان له‌م رێگایه‌دا پێشکه‌ش کردووه، له‌م رۆژانه‌شدا هه‌واڵی شه‌هیدبوونی چوار ژینگه‌پارێزی مه‌ریوانی له ناخی دڵه‌وه خه‌مباری کردین، ئه‌و چوار ژینگه‌پارێزه‌ی که به گیان و دڵ ساڵانێکی زۆر له‌م بواره‌دا چالاکی گه‌وره‌یان نواند و له کۆتاییشدا بوونه شه‌هیدی رێگای سه‌ربه‌رزی و ئاوه‌دانیی کوردستان.
به‌م بۆنه‌وه په‌یامی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و که‌س و کاریان، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا و خه‌لکی ئه‌مه‌گناسی مه‌ریوان و کوردستان ده‌که‌م و هیوادارم رێگای ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه پڕرێبوار بێت و کوردستان و نیشتمانه‌که‌شمان رۆژ به‌رۆژ ئاوه‌دانتر و سه‌وزتر بێت.
عه‌دنان که‌ریم
٢٨/٨/٢٠١٨
سوید









ثبت دیدگاه