پ
پ

بەڕێزان بنەماڵەی شەهیدانی ژینگەپارێزیی مەریوان

ئەنجومەنی سەوزی چیا لەمەریوان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی پۆلێ ژینگەپارێزیی مەریوانمان بیست، کە لەکاتی کوژانەوەی ئاگری چیاکانی ناوچەکەدا بوونە قوربانی.
کلتووری ژینگەپارێزی و چالاکی مەدەنی کلتوورێکی جیهانیی مرۆڤانەیە و خەڵکانی خۆبەخش ئەم کارە ژیاریی و مرۆڤدۆستییە ئەنجام دەدەن و جێگای رێزی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتین، گەلی کوردیش بەوە ناسراوە کە دۆستی ژینگەیە و لەو پێناوەشدا گەلێ قوربانی داوە تا ژینگەکەی بە جوانی و رازاوەیی بمێنێتەوە و گیانفیدایی ئەم پۆلە ژینگەپارێزەی مەریوانیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لەبنەماڵە بەڕێزەکانتان و هاوڕێ و هاوکارانتان و رۆشنبیران و خەڵکی ئازیزی مەریوان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
۲۷/۸/۲۰۱۸

 

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.