دارستانه‌کانی پشت ئاوایی “ده‌ره‌وه‌ران” خه‌ریکه له ناو ئاگر و دووکه‌ڵدا ده‌خنکێن.
ڕۆژی شه‌ممه 28ی پووشپه‌ڕ کاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆ دارستانه‌کانی پشت ده‌ره‌وه‌ران له سه‌ر هێڵی سنووری ئاگری تێبه‌ردراوه و به هۆی جوگرافیای لێژ و پووشاوی و سووتاوه‌بوونی زۆربه‌ی داره‌کان له ساڵانی پێشوودا به خێراییه‌کی یه‌کجار زۆره‌وه په‌ره‌ی سه‌ند.
دوابه‌دوای هه‌واڵی ئاگره‌که، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا و ژینگه دۆستان له چه‌ن تیمی جیاوازدا، به خێرایی خۆیان گه‌یانده سه‌ر ڕووداوه‌که و سه‌ر‌تاسه‌ری شه‌وی یه‌کشه‌مه‌ش سه‌رقای کوژاندنه‌وه، ئاگربڕ و بێخه‌م کردنی ئاگره‌که بوون. به‌هۆی تینی زۆر و به‌ربڵاوی ئاگره‌که، وشکه‌ڵ و خه‌ڵووزی زۆره‌وه که تا ئێستا زۆرتر له 500 هێکتار مه‌زه‌نه ده‌کرێت، به‌شی لێژایی ئه‌و دارستانه تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه له کاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌سووتێت. به‌م بۆنه‌شه‌وه چه‌ن تیمی دیکه سه‌ر له به‌یانی و نیوه‌ڕۆ بۆ کوژاندنه‌وه و گه‌یاندنی نان و ئاو به دۆستانیان، به‌ره‌و ئه‌و دارستانه ڕێکه‌وتون. به‌پێی بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، داوا له هه‌موو هاوڵاتیان کراوه که یارمه‌تیده‌ر بن له کۆنترۆڵ و کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگرانه‌دا و هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر شه‌ری نابه‌رانبه‌ری ناحه‌زاندا هه‌ڵوێست بنوێنن و نه‌هێڵن به‌م کرده‌وه دزێوانه سامان و سه‌روه‌تی وڵات له به‌ین ببه‌ن.
شایانی باسه دارستانی ناوبراو بۆ چه‌ندین ساڵه که ئاگری تێ به‌ر ده‌درێت و خه‌سارێکی زۆر گه‌وره‌ی لێ که‌وتووه و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی داره‌کانی هه‌یه.
بۆ بینینی وێنه‌ی زیاتر سه‌ردانی گاله‌ری وێنه‌کان بکه.









ثبت دیدگاه