دارستانه‌کانی به‌ین ده‌ره‌وه‌ران و هه‌نجیران سه‌ر به به‌شی خاو و میراوای مه‌ریوان دیسانه‌وه ئاگری تێبه‌ردراوه.
ئه‌م ئاگره، ڕۆژی شه‌ممه 28ی پووشپه‌ڕ هه‌ڵگرساوه و دوای چه‌ن جار کوژاندنه‌وه و کونترۆڵ کردن، دیسانه‌وه ئاگری تێبه‌ردراوه و هه‌ر ئێستاش له کاتی هه‌ڵبه‌زاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا (کاتژمێر 4:40، پێنجشه‌مه، 2ی گه‌لاوێژ) 30 که‌س له ئه‌ندامانی چیا و ژینگه‌پارێزان سه‌رقاڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ن و له تازه‌ترین زانیاری‌دا، داوای یارمه‌تییان له خه‌ڵکی شار و دێکانی ده‌وروبه‌ر کردووه که بگه‌نه سه‌ر ڕووداوه‌که و بڕۆن به هانای سامانی نیشتمانه‌وه. بۆیه داوا له هه‌مووان -به خه‌ڵکی و به‌رپرسانه‌وه- ئه‌که‌ین به هه‌ر شێوازێکی گونجاو که ئه‌کرێت یاریده‌ری دارستان و چیا بن تا چیتر نیشتمان نه‌بێته قوربانی نابه‌رپرسی و ده‌س ڕه‌شیی ناحه‌زانه‌وه.









ثبت دیدگاه