دارستانه‌کانی ده‌ورووبه‌ر دوو ئاوایی ” نژمار ” و “بناوەچڵە” ئاگریان تێبه‌ردراوه.
به پێی هه‌واڵی به‌شی قه‌یرانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، 5ی گه‌لاوێژ، دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ر ئاوایی “نژمار ” سه‌ر به به‌شی ناوه‌ندی و “بناوه‌چڵه ” سه‌ر به به‌شی خاو و میراوای مه‌ریوان به ته‌وژمێکی زۆره‌وه ده‌سووتێن. هێشتا له کاولکاری ئه‌م دوو ئاگره به سه‌ر سروشتی بێ نازی نیشتمانه‌وه هیچ زانیارییه‌ک نییه و به پێی ئه‌م هه‌واڵه له دارستانه‌کانی “بناوه‌چڵه ” نزیک به سه‌د که‌س و له ” نژمار” نزیک به سی که‌س له ئه‌ندامانی چیا و خه‌ڵکی ئاواییه دوور و نزیکه‌کانی ئه‌و ڕووداوانه خه‌ریکی کوژاندنه‌وه و کۆنترۆڵی ئاگره‌کانن به‌ڵام به هۆی هه‌ڵکردنی با، گه‌رما و تینی خۆر و ئاگر و به‌ڕۆژوو بوونی بڕێک له دۆستانه‌وه ئاگره‌که به‌رده‌وام ده‌سووتتێنێت و به‌م بۆنه‌وه داوای یارمه‌تی زۆرتر له هه‌موو هاونیشتمانیان کراوه تا له زووترین کاتدا به‌ر به خه‌سارێکی دیکه‌ی ژینگه‌یی بگیردرێت.









ثبت دیدگاه